ئه‌مڕۆش شه‌ممه دوو ته‌قینه‌وه دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا ده‌هه‌ژێنێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که ئه‌و ئۆتۆمبێل ته‌قاندنه‌وانه له ئه‌ستۆی ده‌سته و تاقمه توندڕه‌واه‌کان ده‌نێن و گه‌وره کاربه‌ده‌ستێکی ئۆپزسیۆنی سوریاش داوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیانه ده‌کات له‌و جۆره هێرشانه.
دکتۆر هه‌یثه‌م مه‌ناع ئه‌ندامی باڵا له ئه‌نجومه‌نی ڕێکخستنی نیشتیمانی هێزه گۆڕانخوازه‌کان بۆ دیموکراسی له سوریا ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان شیانیان هه‌یه و له‌وانه‌یه ڕێکخراوه جیهادیه‌کان له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بن و له‌وانه‌شه ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی سوریا خۆیان بن.
دکتۆر مه‌ناع ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات به هه‌ر دیوێکیدا بێت ئه‌و جۆره هێرشانه ته‌نها به به‌رژه‌وه‌ندی ڕژێمی سوریا ده‌که‌وێته‌وه و داواش له‌و وڵاتانه ده‌کات که ده‌خوازن شۆڕشی گه‌لانی سوریا ببێته شۆڕشێکی چه‌کداری ده‌بێت به وریاییه‌وه ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که‌دا بکه‌ن ، نه‌بادا ئه‌و چه‌کانه بکه‌ونه ده‌ست ئه‌وانه‌ی به خۆیان زانیبێت یان نه‌زانیبێت هه‌موو کارێکیان ده‌که‌وێته خزمه‌ت ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر هه‌یثه‌م مه‌ناع کردویه‌تی به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:00 خوله‌که.