دکتۆر فوئاد مه‌عسوم: ئه‌م کۆبونه‌وه نیشتیمانیه‌ی عێراقیه‌کان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی بنه‌ڕه‌تیی کێشه‌کانه
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له زاری شیکه‌ره‌وه سیاسیه‌کانی عێراقه‌وه ئاماژه به هاتنه ئارای گه‌شبینی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی عێراق و دوورکه‌وتنه‌وه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی بۆ شه‌ڕێکی تری ناوخۆیی هه‌ن له وڵاته‌که‌دا.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت هێشتا لیژنه‌ی ئاماده‌کاری بۆ ئه‌و کۆنگره نیشتمانیه چاوه‌ڕوانکراوه دانه‌نراوه و که یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی ئه‌و لیژنه‌یه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیه به لایه‌نه عێراقیه‌کانه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ره‌کانی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی عێراق دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت ته‌نها میکانیزمی به‌کارهێنانی ده‌ستوری عێراق چاره‌سه‌رکردن ده‌بێت بۆ کێشه سه‌خته‌کانی عێراق.
ده‌توانن له ڕێی کلیک کردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبستی ته‌وای گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:24 خوله‌که.