لیژنه‌ی ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره نیشتیمانیه‌که‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌ی خۆی کرد له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان و بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر بکرێته‌وه.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق که به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بووه ده‌ڵێت ئه‌لعێراقیه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی و هاوپه‌یمانی کوردستانیش هه‌ر یه‌که تێڕوانینه‌کانی خۆی خستۆته به‌رده‌ست و بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش تاووتوێکردنیان، لیژنه‌که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تر بکات.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێل لایه‌نی سیاسی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وتنی هه‌ولێر بکرێته بنچینه‌یه‌ک بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه ئه‌وا یانی سه‌رنه‌که‌وتنی کۆنگره‌که، دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت هه‌ر سێ لایه‌نه سه‌ره‌کیه‌که‌ی عێراق ڕه‌نگه به‌و شێوه‌یه سه‌یری مه‌سه‌له‌که نه‌که‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:26 خوله‌که.