هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق وه‌ک باسی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ سازدانی دیالۆگدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌یه.
دکتۆر فواد حسێن ، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت بۆ دیالۆگێکی ڕاسته‌قینه ناکرێت بگوترێت تۆپه‌که له مه‌یدانی ئه‌م لایه‌ن یان ئه‌و لایه‌ندا بێت ، چونکه ته‌نها یه‌ک مه‌یدان هه‌یه که ئه‌ویش مه‌یدانی هه‌رێمی کوردستانه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌شڵێت هیچ گومانێکی تیادا نییه که دیالۆگ به مه‌رج و مه‌رجکاری ناڕوات به‌ڕێوه و هه‌ر بۆیه‌شه وه‌ک ده‌ڵێت کاتێ دیالۆگ ده‌ستپێده‌کات به دووری نازانێت ئه‌و دیارده‌یه‌ی پێی ده‌گوترێت سلێمانی بۆته بنکه‌ی سه‌ربازی بڕه‌وێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:34 خوله‌که.