حکومه‌تی عێراق به‌رنوسی یاسای نه‌وت و گازی ناردۆته په‌رله‌مانی وڵاته‌که تا په‌سه‌ند بکرێت و لایه‌نی کوردیش به پێشێلکاریه‌کی ته‌واوی ده‌ستوری وڵاته‌که‌ی داده‌نێت.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌نگاوێکی مه‌ترسیداره که ده‌وڵه‌تی یاسا تاک لایه‌نه کار بکات و ئیش بۆ په‌سه‌ندکردنی داواکانی خۆی بکات چونکه ڕێک پێچه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتنه سیاسیه‌کانه که مۆر کراون.
دکتۆر ئه‌تروشی ده‌شڵێت هاوپه‌یمانی کوردستانی ناکۆکه له‌گه‌ڵ زۆر به‌ندی ئه‌و به‌رنوسه‌دا ، به‌ڵام ئه‌و ناکۆکیانه ناگه‌نه ئه‌وه‌ی بایکۆتی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مان بکرێت یان داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق بکرێت.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشیدا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14:38 خوله‌که.