هێشتا سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ، پۆستی وه‌زاره‌ته ئاسایشیه‌کانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی بۆ یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه ، وه‌ک له ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌گوترێت به‌هۆی ناکۆکیه سیاسیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانه‌وه هێشتاش سه‌خته ئه‌و پۆستانه ده‌ستنیشان بکرێن.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت یه‌کێک له گرفته‌کان ئه‌وه‌یه له ناو یه‌ک لایه‌نیشدا ڕاو بۆچونی جیاواز له‌سه‌ر کاندیده‌کان دروست ده‌بێت و ئه‌و ڕێژه‌ی ده‌نگه‌ی پێویسته کاندیدێک بۆ هه‌ر یه‌کێ له‌و پۆستانه هه‌یبێت به‌ده‌ستی ناهێنێت.
دکتۆر ئه‌تروشی له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، ده‌شڵیت له‌و بڕوایه‌دایه له‌ناو هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانیدا کێشه و ته‌گه‌ره زۆرن له‌به‌رده‌م نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقدا بۆ دیار کردنی ئه‌و پۆستانه.
له‌وه‌تای دره‌نگانێکی مانگی 12 ی ڕابردووه‌وه که له په‌رله‌ماندا متمانه درا به کابینه نوێیه‌که‌ی حکومه‌تی عێراق پۆسته ئاسایشیه‌کان له‌وانه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆش که‌سیان بۆ ده‌ستنیشان نه‌کراوه و مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیر بۆخۆی سه‌رپه‌رشتیان ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:37 خوله‌که.