هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت ، نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ناوی کاندیده‌کانی پۆسته ئاسایشیه‌کانی یه‌کلایی نه‌کردۆته‌وه تا بتوانێت پرۆسه‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی حکومه‌ته نوێیه‌که‌ی ته‌واو بکات.
ڕاگه‌یاندنه‌کان و لێکدانه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه جۆراوجۆرن و به‌لای هه‌ندێکه‌وه وه‌ک ئاماژه‌یان پێکردووه جۆرێکی تری قه‌یرانی سیاسییه له وڵاته‌که‌دا.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌پێی ڕێکه‌وتنی پێشتری نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان ، ده‌بێت ئه‌و پۆسته ئاسایشیانه بخرێته ده‌ستی خه‌ڵکی بێلایه‌نه‌وه و هه‌ر شرۆڤه کردنێکیش بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له‌و ڕێکه‌وتنه سیاسیه‌ی کراوه .
دکتۆر ئه‌تروشی ، له هه‌ڤپه‌یڤینه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، باسیش له‌وه ده‌کات که به هیچ شێوه‌یه‌ک گونجاو نییه له‌و ژماره پۆسته ئاسایشیه لایه‌نی کوردی له عێراقدا یه‌کێ له‌و پۆسته ئاسایشیانه وه‌رنه‌گرێت وه ده‌شڵێت بۆ هه‌ر ده‌بێت ئه‌و پۆستانه بۆ لایه‌نێک یان دووان سنوردار بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:07 خوله‌که.