کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق وه‌ک شیکه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن گه‌لێک ئه‌گه‌ر به دوای خۆیدا دێنێت، له‌وانه نه‌توانینی عێراق له‌وه‌ی به‌رده‌وامی بدات به‌و پرۆسه سیاسیانه‌ی له پاش پرۆسه‌ی ڕزگار کردنی عێراق له ساڵی 2003 دا هاتونه‌ته ئاراوه.
ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت به پێداچونه‌وه به ڕه‌وشی سیاسی عێراقدا، ده‌بوایه ژماره‌یه‌ک جا هه‌رچه‌ندێک بێت له سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا له وڵاته‌که‌دا بمانایه‌ته‌وه وه‌ک متمانه‌یه‌ک بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و بۆ پاراستنی دیموکراسی له عێراقدا.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی ده‌ڵێت له عێراقدا ژماره‌یه‌ک دامه‌زراو هه‌ن وه‌ک پرۆسه‌ی دیموکراسی به‌ڵام ئاستی هه‌ستیاری ڕه‌وشه‌که وای کردووه هه‌موو شیانێک له ئارادا بێت بۆ به‌کارهێنانی چه‌ک وه‌ک چاره‌سه‌رکر‌دنێکی قه‌یرانه‌کان به‌هۆی ناکۆکیه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان و پێکهاته‌کانی وڵاته‌که ، که وه‌ک ده‌ڵێت بۆیه نابێت له ئێستادا کۆتایی به ئه‌رکی ئه‌مریکا بێت له عێراقدا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراقدا ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات کورده‌کان گله‌ییان له ئه‌مریکاییه‌کان هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:29 خوله‌که.