شۆڕشی یاسه‌مین که له تونس سه‌ری هه‌ڵدا و سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بیه‌ی باکوری ئا‌فریکای ناچار کرد له وڵاته‌که ڕابکات ، له ئێستادا پڕیشکه‌کانی ئه‌و شۆڕشه ژماره‌یه‌ک وڵاتی تری ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه.
دکتۆر دلێر ئه‌حمه‌د ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ڕووداوه‌کان و وه‌ک چۆن چاودێران باسیان لێوه‌کردووه هه‌رگیز سیسته‌می دیکتاتۆری جا له هه‌رچ وڵاتێک‌دا بێت ناتوانێت بۆ هه‌تایه به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه و بۆیه‌شه ده‌بیننین ئێستا شێوازی شۆڕشه‌که‌ی تونس ئه‌و وڵاتانه‌شی گرتۆته‌وه.
دکتۆر دلێر ده‌شڵێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له عێراق گه‌نده‌ڵی هه‌یه و ڕێژه‌ی بێکاریش زۆره ، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت پێی وانییه شۆڕشی یاسه‌مین بیگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق شه‌ڕی دژه تێرۆری تیادایه و بارێکی جیاوزازی ده‌بێت له هه‌ندێ وڵاتی تری ناوچه‌که.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر دلێر ئه‌حمه‌د ، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:34 خوله‌که.