تیمێک له پزیشکانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ماوه‌یه‌که له سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکان و له کۆنگره‌ی FIME به‌شدارییان کردووه که له ولایه‌تی فڵۆریدا سازدراوه.
ژماره‌یه‌ک له‌و پزیشکانه که بریتی بون له دکتۆر ده‌شتی دزه‌یی، دکتۆر ده‌شتی بوستانی، دکتۆر موئه‌یه‌د چه‌خماخچێ، دکتۆر سیروان گه‌رۆته و دکتۆر مویه‌سسه‌ر به یاوه‌ری دکتۆر چالاك سه‌ید عومه‌ر به‌رزنجی سه‌ردانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکایان کرد و هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ئه‌مه‌ی به‌ده‌رفه‌ت زانیی و مێزگردێکی له گه‌ڵ دکتۆر ده‌شتی دزه‌یی، دکتۆر ده‌شتی بوستانی سازدا بۆ ئه‌وه‌ی باس له چۆنێتی هاتنه‌که‌یان بۆ ئه‌مه‌ریکا بکه‌ن هه‌روه‌ها باسی ڕه‌وشی ته‌ندروستی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بکه‌ن به تایبه‌تی بۆچوونیان له سه‌ر به‌رزی نرخه‌کانی چوونه لای دکتۆر.
دکتۆر ده‌شتی دزه‌یی گوتی ئێمه له به‌شی بازرگانی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکی بانگهێشت کراین که‌وا بێین سه‌ردانی FIME SHOW بکه‌ین که پیشه‌نگایه‌کی جیهانییه و ساڵانه له شاری مه‌یامی ولایه‌تی فڵۆریدا سازده‌درێت و تێدا ده‌زگاو ته‌کنالۆژی نوێی ته‌ندروستی نیشان ده‌درێت.
دکتۆر ده‌شتی بوستانی ده‌ڵێت پێویسته حکومه‌ت بیمه‌ی ته‌ندروستی یاخود ته‌ئمینی ته‌ندروستی بۆ خه‌ڵك دابه‌ین بکات، نه‌خۆشخانه‌ی گشتی به به‌لاش بکات و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی که‌رتی تایبه‌تیش ڕێنه‌مایی و قانونه‌کانی خۆی بۆ دابنێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 15:44 خوله‌که.