لایه‌نی سه‌دریه‌کان له په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و کردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیان کردووه وه‌ک هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت مه‌به‌ست له‌و داوایه‌ی لایه‌نی سه‌دریه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئه‌وه‌یه جارێکی تر نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاته‌که بگۆڕدرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح ، هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی لایه‌نی سه‌دریه‌کان که ئاماژه به ترسێکی گه‌وره کراوه له‌سه‌ر دابه‌شبوونی عێراق له ئاکامی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه، دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ده‌ڵێت دابه‌شبوونی عێراق بۆ هه‌رێمه‌کان یانی یه‌کگرتنه‌وه‌ی عێراق به شێوازێکی تر. ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:17 خوله‌که.