وتووێژی نێوان لایه‌نه‌کانی عێراق له‌سه‌ر دیاریکردنی پۆسته‌کانی حکومه‌تی داهاتوو به‌رده‌وامه.
دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت له‌وانه‌یه تاڕۆژی هه‌ژده‌ی ئه‌م مانگی دوازده‌یه ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسپێردراو له په‌رله‌ماندا کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی و کارنامه‌ی چوار ساڵی داهاتووشی ڕابگه‌یه‌نێت.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر بایه‌زید حه‌سه‌ن ده‌شڵێت مه‌رج نییه نوری ئه‌لمالیکی ناوی هه‌موو وه‌زیره‌کانی کابینه‌که‌ی له هه‌ژده‌ی مانگدا بێنێته په‌رله‌مان، و ئه‌گه‌ر بۆ نمونه کابینه‌که‌ی له 38 وه‌زیر پێک‌بێت، ئه‌وا ده‌توانێت له نیوه زیاتر بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان و ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:01 خوله‌که.