دکتۆر ئازاد موحه‌مه‌د سه‌عید، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت ، ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی هاوبه‌ندی نیشتیمانی عه‌مار ئه‌لحه‌کیم و پارتی فه‌زیله له هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی ، شیانی قه‌یرانێکی ئاڵۆزی سیاسی تر له وڵاته‌که‌دا دێنێته کایه‌وه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئازاد ده‌ڵێت به دووری نازانێت هاوبه‌ندیه‌که‌ی حه‌کیم و پارتی فه‌زیله‌ش له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا نزیک بنه‌وه، هه‌رچه‌نده زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌ش کۆیان ناکاته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:15 خوله‌که.