له ڕووی مێژووییه‌وه زۆر ڕوانین له‌سه‌ر جه‌ژنی نه‌ورۆز هه‌یه و گه‌لێک لێکدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه که به ئاشکرایی هه‌ست به جیاوازیه‌کانی ده‌کرێت.
دکتۆر ئاراس زه‌ینه‌ڵ ، پسپۆڕی مێژوو له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ڕاسته له ڕێکه‌وتی مێژووییشدا جیاوازی له سه‌ر ته‌مه‌نی نه‌ورۆزیش هه‌یه.
له وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئاراس ده‌شڵێت هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی مێژوویی ئاماژه به بوونی نه‌ورۆز و ئاهه‌نگ گێڕانی نه‌ورۆز ده‌که‌ن و ده‌یبه‌نه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش مادده‌کانیش.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:25 خوله‌که.