سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت له‌وه‌تای چالاکیه‌کانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بۆ پشتیوانی له خۆپیشانده‌رانی شاره‌که ده‌ستی پێکردووه ڕێ له هیچ ڕاگه‌یاندنێک نه‌گیراوه بۆ ڕووماڵ کردنی چالاکیه‌کان.
دکتۆر عه‌لی سه‌عید ، سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی هێزی ئاسایشی له شاری سلێمانی ، چوبنه ناو زانکۆوه و ئه‌و ده‌واره‌یان لادابێت که قوتابیان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هه‌ڵیان دابوو تا به شه‌و تیایدا بمێننه‌وه.
له میانه‌ی گفت وگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر عه‌لی ده‌شڵێت ئه‌و چالاکیانه‌ی خوێندکاران و قوتابیان کردوویانه کاریگه‌ری نه‌کردۆته سه‌ر بواری خوێندن و خوێندن به شێوه‌یه‌کی ئاسایی له زانکۆکه‌دا به‌رده‌وام بووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 12:34 خوله‌که.