له زۆر بۆنه‌دا ئێران باس له مافی فه‌له‌ستینیه‌کان ده‌کات و داوای سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌کات له نه‌خشه‌ی جیهاندا، به‌ڵام سه‌رۆکی ئێران له وتاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیدا به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ باسی له دۆسێی فه‌له‌ستینیه‌کان نه‌کرد.
سه‌رۆکی نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی- ئێرانی، بنکه له له‌نده‌ن ده‌ڵێت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رۆکی ئێران چاوه‌ڕوانکراو بووه، چونکه سه‌رکردایه‌تی ئێران هه‌رگیز دژایه‌تی کردنی خۆی بۆ حکومه‌تی فه‌له‌ستینیه‌کان له که‌ناری ڕۆژئاوا نه‌شاردۆته‌وه.
دکتۆر عه‌لی ڕیزا نوری زاده ده‌ڵێت ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئێران له لوبنان و له عێراقدا و له سه‌روشیانه‌وه پشتیوانی کردن له ڕژێمی سوریا و هاوکاریه‌کانی ئێران بۆ سه‌رکوتکردنی گه‌لی سوریا له لایه‌ن ڕژێمی سوریاوه، فاکته‌رن بۆ نه‌مانی بڕوا و متمانه له لایه‌ن گه‌لانی ناوچه‌که‌وه به ئێران.
دکتۆر نوری زاده ده‌شڵێت له‌و ناوچه‌یه‌ی جیهاندا ژینگه‌یه‌کی گونجاوی سیاسی هه‌یه بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی و هه‌روه‌ها بۆ کورده‌کانیش ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌لی ڕیزا نوری زاده، سه‌رۆکی نێوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی- ئێرانی، بنکه له له‌نده‌ن، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:24 خوله‌که.