ڕۆژی یه‌کشه‌ممه لیژنه‌ی دیالۆگی نیشتیمانی له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ، کۆبونه‌وه‌ی خۆی کرد به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی به‌رده‌رکی سه‌را.
له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌یدا لیژنه‌که وه‌ک دکتۆر ئه‌حمه‌د وه‌رتی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌سه‌ر لیستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و ئه‌ندامی ئه‌م لیژنه‌یه‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌ڵێت ئه‌نجامێکی وای نه‌بووه چونکه نوێنه‌رانی خۆپیشانده‌رانی به‌رده‌رکی سه‌را ئاماده‌نه‌بوون له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، هه‌ر بۆیه له کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌ندامانی لیژنه‌که تاووتوێی دانانی میکانیزم کردووه بۆ به‌چێگه‌یاندنی 17 خاڵه‌که‌ی پێشوی په‌رله‌مان و هه‌روه‌هاش چۆنیه‌تی به‌ده‌نگه‌وه چوونی داواکانی خۆپیشانده‌ران.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌ل و مه‌رجی سیاسی هه‌رێمه‌که ده‌رفه‌ت ده‌دات به‌وه‌ی داواکانی خۆپیشانده‌ران و پێسنیازه‌کان بۆ چاکسازی له‌هه‌رێمه‌که‌دا بکه‌ونه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ، دکتۆر وه‌رتی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خواست و ویست هه‌بن هێشتاش ده‌رفه‌ت له به‌رده‌ستدایه بۆ جێبه‌جێکردنیان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 10:49 خوله‌که.