Accessibility links

دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا : دۆسێی کورد به‌شێکه له‌ پرسی دیموکراسی سوریا له‌ چوارچێوه‌ی وڵاته‌که‌دا

  • Balen Salih

ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا له‌ کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌سته‌نبوڵدا دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدای وه‌ک سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌ڵبژارد بۆ جێگرتنه‌وه‌ی دکتۆر بورهان غه‌لیون.

سه‌رچاوه‌کان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نیش ده‌ڵێن تێکڕاییه‌کی ته‌واو هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر دکتۆر سه‌یدا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ و ئه‌وه‌ش که‌ وایکردووه‌ ئه‌و تێکڕاییه‌ی له‌سه‌ر هه‌بێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ که‌سێکی بێلایه‌ن و میانڕه‌وه‌.

دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌رکه‌ نوێیه‌ی ئه‌رکێکی ئاسان نییه‌ و هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ داوای کردووه‌ پێویسته‌ کاری پێکه‌وه‌یی بکرێت له‌ پێناو به‌ره‌وپێشچونی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا تا ببێته‌ نوینه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی سوریا.

له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیکردن به‌ ڕوسیاوه‌ سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات پلانی نوێ هه‌ن بۆ قسه‌کردن له‌گه‌ڵ مۆسکۆ و ده‌شڵێت پێشتریش ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ئۆپزسیۆنه‌ی سوریا په‌یوه‌ندی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ مۆسکۆدا.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌بدولباست سه‌یدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا کردووه‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:35 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG