ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ماڵی سه‌رۆکی عێراق له به‌غدا یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ئاماده‌کاری کرا بۆ کۆنگره نیشتیمانیه چاوه‌روان کراوه‌که‌ی نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کان. له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا که به سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی عێراق کرا ، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆکه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق به‌شدار بوون تیایدا.
له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌ک له ڕاگه‌یاندنی کۆتاییدا هاتووه ، جه‌خت له به‌کارهێنانی هه‌موو تواناییه‌کان کراوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق.
دلێر عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌و بڕوایه‌دایه وه‌ک ده‌ڵێت له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا زۆرێک له لایه‌نه‌کان مه‌به‌ستیانه ڕه‌وشی وڵاته‌که ئارام بکه‌نه‌وه و ده‌شبێت هه‌ر ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه بنێن به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رکردندا چونکه هیچ ئه‌ڵته‌رناتیڤێک نییه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت له هه‌ل و مه‌رجێکی وه‌ک ئه‌م ڕه‌وشه‌ی عیراقدا مه‌رج نییه هه‌موو شته‌کان به نیازپاکی بێنه پێشه‌وه و زیاتریش پێویسته سه‌یری باری عێراق بکرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆ ئه‌م کێشه و ئاڵۆزیانه‌ی هه‌ن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:08 خوله‌که.