Accessibility links

ڕاپـۆرتێـک سەبارەت بە کوژرانی سەرۆکی ڕێکخراوی ئیحیا دێر لە دیاربەکر


چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر سەرۆکی ڕێـکخراوێـکی خێرخوازی ئیسلامی لە شاری دیاربەکر و کوشتوویانە و پاشان ئاژاوەی لێـکەوتووەتەوە و 2 کەسی دیکەش کوژراون.

بەپـێی هەواڵەکان ئایتاچ باران سەرۆکی ڕێکخراوی ئیحیا دێر Ihya-Der ڕۆژی سێشەممە لە بەردەم ماڵەکەی خۆی کوژرا. پاشان کەسانی سەر بە ڕێکخراوەکە تەقەیان بە ئاسـماندا کردووە و پەلاماری لایەنگرانی هەدەپەیان داوە و بە کوشتنەکە تۆمەتباریان کردوون.

بەڵام هەدەپە لە بەیانـنامەیەکدا بە توندی هێرشەکەی سەرزەنشتکرد و داوایکرد لێـکۆڵینەوەیەکی تەواو بکرێت و گومانباران ڕاپـێچی بەردەم دادگا بکرێن.

بەپـێی میدیاکانی تورکیا 3 ڕۆژنامەوان لەم ئاژاوەیەدا برینداربوون کە دووانیان بۆ ئاژانسی DHA کاردەکەن و ئەوی دیکەیان کارمەندی ئاژانسی IHA یە. هەروەها پـۆلیسێـکیش برینداربووە.

خەجیحان فارقین پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە دیاربەکر ڕاستەوخۆ لە بەرنامەکانی ڕادیۆ سەبارەت بە ڕووداوەکە ڕاپـۆرتێـکی پێشکەش کرد.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:53 0:00

XS
SM
MD
LG