Accessibility links

داعش مەڕ و ماڵاتى گوندە عەرەب نیشینەكانى دیالە دەبات


بەرپرسى پێشمەرگە و هێزە كوردیەكان، دەڵێن چەكدارانى داعش لە ناوچەى عوزێم و گوندەكانى سنورى حەمرین ى پارێزگاى دیالە، مەڕ و ماڵاتى ئەو گوندنیشینانە دەبەن كەگومان دەكرێت پەیوەندیان لەگەڵ هێزە ئەمنیە عێراقیەكان دا هەبێت.

محەمەد عومەر بەرپرسى كۆمیتەى قەرەتەپەى یەكێتى، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند" داعش نزیكەى 800 سەر مەڕى ژمارەیەك گوندنیشین ى عەرەبى ناوچەى عوزێمیان بردووە ."

بەرپرسى كۆمیتەى قەرەتەپەى یەكێتى، ئاماژەى بەوەشكرد داعش بەشێك لەو مەڕانەیان بەرەو دەریاچەى حەمرین بردووە و لەوێ‌ لەگەڵ سوپاى عێراق دا پێكدادان لەنێوانیاندا ڕوویداوە.

بردنى مەڕ و ماڵاتى ئەو گوندنیشینانەى گومانى هاوكارى كردنى هێزە ئەمنیەكانیان لێدەكرێت ، لەكاتێكدا لەچەند مانگى رابردوودا داعش ژمارەیەك گوندنیشینى عەرەبى لەدەوروبەرى ناحیەى قەرەتەپە كوشت كە گومانى هاوكارى كردنى هێزە ئەمنیە كوردیەكانیان لێدەكرا.

عەقید كاوە مەحمود فەرماندەى پێشمەرگە لەپارێزگاى دیالە، هۆكارى بردنى مەڕ و ماڵاتى گوندنیشینەكانى لەلایەن داعشەوە بۆ ئەوە گێرایەوە تا ناچاریان بكەن هاوكاریان بن ، وتى"جێگەى داعش سنورى گوندە عەرەب نیشینەكانە ، بۆیە چاودێرى دانیشتوانەكانیان دەكەن تا پەیوەندى لەگەڵ هێزە ئەمنیە عێراقیەكان دروست نەكەن."

فشارخستنە سەر گوندنیشینە عەرەبەكان لەلایەن داعشەوە، لەكاتێكدایە داعش زۆربەى شاروشارۆچكەكانى لەدەستداوە و پلانى داهاتووى ئەو رێكخراوەش بەكارهێنانى گوندەكانە بۆ هێرشكردنە سەر شاروشارۆچكەكان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:00 0:00

XS
SM
MD
LG