Accessibility links

منداڵێـکی دوو ساڵ لە ویلایەتی فلۆریدا لە لایەن تمساحێـکەوە دەبرێت


خێزانێـکی پـێنج کەسی کە لە ویلایەتی نبراسکاوە بۆ گەشتوگوزاری ڕوویان لە ویلایەتی فلۆریدا کردبوو، منداڵێـکی دوو ساڵەیان لە لایەن تمساحێکەوە دەبرێت لە بەردەم چاوی باوکی و باپیری.

شەوی سێشەممە منداڵەکە لە قەراغ ئاوی دەریاچەی Seven Seas Lagoon ی شوێنی گەشتوگوزاری دزنی گراند فلۆریدەن یاری دەکرد، تمساحێـک وەکو باوکی و باپیری منداڵەکە دەگێڕنەوە درێژیـیەکەی لە نێوان مەتر و نیوێـک بۆ 2 مەتر دەبوو، منداڵەکەی ڕایکێشاوەتە ناو ئاوەکە و باوکی منداڵەکەش بە پەلە دوای کەوتووە و بە دوایدا هاوسەرەکەشی خۆی هەڵداوەتە ئاوەکەوە هەتا لە دەمی تمساحەکە ڕزگاری بکەن، بەڵام هەوڵەکەیان بێ سوودبووە.

تیمەکانی پـۆلیس و بەهاناچوون بە پەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بە بەلەم و هەلێکۆپتەر و ئامێری ئەلیکترۆنی دەسـتیانکردووە بە پـشکنین لە نێو دەریاچەکەدا کە ڕووبەرەکەی نزیکەی 172 هێکتار دەبێت.

کاربەدەسـتێـکی پـۆلیسی ناوچەکە ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هەرچەندە هێشتا ئاسەوارێـکی ئەو کوڕە تەمەن دوو ساڵەیان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ گومانی تێدا نیـیە گیانی لەدەسـتداوە.

کاربەدەسـتان بڕیاریان دا کەنارەکانی ئەو دەریاچەیە دابخەن کە نازانرێت چەندان تمساحی تێدایە، ئەمەش تاوەکو ڕێوشوێنی پـێویست بگیرێتەبەر بۆ ڕێگەگرتن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوێـکی دیکەی لەو جۆرە.

XS
SM
MD
LG