دوابه‌دوای نیشاندانی ژماره‌یه‌ک ئه‌ڵقه‌ی درامای (گه‌رمیان و کوێستان) له که‌ناڵی کوردسات، په‌خشکردنی دراماکه ڕاگیرا پاش ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی له‌لایه‌ن که‌س و کاری ئه‌نفالکراوه‌کانه‌وه بیسترا و بینرا.
پێشتریش درامای( ئاریا) هه‌ر به هه‌مان شێوه سه‌ر و سه‌ودای له‌گه‌ڵدا کرا، له‌و کاته‌دا ده‌گوترا ڕاگرتنی درامای ئاریا په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی ئاینه‌وه هه‌یه. بۆ درامای گه‌رمیان و کوێستانیش ئێستا ده‌گوترێت سوکایه‌تی به که‌سوکارو به تایبه‌تیش ژنان و ئافره‌تانی پاش ئه‌نفال کراوه.
بۆ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری نوسه‌ر ( دڵشاد حسێن) ی کردوه که نوسه‌ر و سیناریۆ نووسی درامای گه‌رمیان و کوێستانه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌رنامه‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:40 خوله‌که.