له‌شکه‌ری تورکیا به‌رده‌وامه له کرداره له‌شکه‌ریه‌کانێدا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پارتی کارگه‌رانی کوردستان، به‌ڵام ده‌نگ و باسی جۆرا و جۆری پشت ڕاست نه‌کراو هه‌یه له هاتنه ژوره‌وه‌ی له‌شکه‌ری تورکیا بۆ ناو خاکی کورستانی عێراق.
ڕۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت تا ئێستا ئه‌وه‌ی به دی کراوه ته‌نها هێڕشی ئاسمانیه و هێزه‌کانی تورکیا هه‌رێمی کوردستانیان نه‌به‌زاندوه و دوێنی فه‌رمانداری تورک نه‌جده‌ت ئۆزال هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیای به درۆ خسته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی6:45خوله‌که