ده‌زگای زانیاری دانیمارك ده‌ڵێت 4 پیاوی ده‌ستگیرکردووه که پیلانیان بۆ هێرشێکی تێرۆریستی دژ به ڕۆژنامه‌ی( جیلاند_ پـۆستن) دانابوو که وێنه‌ی کارتۆنیان بۆ پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د بڵاوکردبۆوه.
جه‌یکۆب شارف به‌رپرسی ده‌زگاکه ژماره‌یه‌کی له‌و گومان لێکراوانه به میلیشیای ئیسلامی ناو زه‌دکرد. گوتیشی کۆمه‌ڵه‌که به‌نیازبوون بچنه ناو باڵه‌خانه‌ی ڕۆژنامه‌که و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکی بکوژن.
به‌رپـرسانی دانیمارك ده‌ڵێن ئه‌و چواره‌ی ده‌ستگیرکراون بریتین له پیاوێکی 44 ساڵ ته‌مه‌نی تونسی و پیاوێکی 29 ساڵی له دایکبووی لوبنان و عێراقیـیه‌کی که داوای په‌نابه‌ری کردبوو و چوارهه‌میان هێشتا ڕه‌که‌زنامه‌که‌ی شاکرا نه‌کراوه. سیانیان له سوید ده‌ژیان.
پۆلیس له سویدیش پێنجه‌مین پیاوی ده‌ستگیرکرد که هاوڵاتیـیه‌کی سویدی به ڕه‌که‌ز تو‌نسیه و وا باوڕ ده‌کرێت په‌یوه‌ندی به پیلانه‌که‌وه هه‌بووبێت.