ده‌زگای زانیاری دانیمارک ده‌ڵێت 3 پـیاویان له نزیک پایته‌ختی وڵات ده‌سـتگیرکردووه به گومانی نه‌خشه‌دانان بۆ هێرشێـکی تێرۆرسـتی.
ده‌زگای ئاسایش و زانیاری دانیمارک ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند ئه‌و پـیاوانه له دوو ناوچه‌ی نزیک کۆپـنهاگن ده‌سـتگیرکراون.
ئاسایش ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سـتگیرکراوانه تاوانبارکراون به‌وه‌ی چه‌کی ئۆتۆماتیـکی بێ مۆڵه‌تیان هه‌بووه و هه‌روه‌ها گومانیان لێـده‌کرا ئاماده‌کاری بۆ هه‌وڵێـکی تێرۆرسـتی بکه‌ن. هیچ ورده‌کاری زیاتر نه‌دراوه.
ده‌ڵێن ده‌سـتگیرکراوه‌کان بریتین له هاوڵاتیـیه‌کی ئوردنی ته‌مه‌ن 22 سـاڵ و هاوڵاتیـیه‌کی تورک ته‌مه‌ن 23 سـاڵ و هاوڵاتیـیه‌کی دانیمارکی ته‌مه‌ن 21 سـاڵ که له میسر ده‌ژی.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌م ده‌سـتگیرکردنانه له کاتێـکدا بوون که 4 پـیاوی دیکه له دانیمارک دادگایی ده‌کرێن به تاوانی نه‌خشه‌دانان بۆ هێرشـکردنه سه‌ر ئۆفیسی ڕۆژنامه‌یه‌کی دانیمارکی که وێنه‌ی کاریکه‌تێری له‌سه‌ر پـێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د بڵاوکردووه‌ته‌وه.