Accessibility links

دنیز ئه‌کیجی: ده‌خوازین له‌ زانکۆکه‌مان وانه‌ی تایبه‌ت به‌ سیاسه‌تی کورد بگوترێته‌وه‌

  • Herow Zangana

دنیز ئه‌کیجی: ده‌خوازین له‌ زانکۆکه‌مان وانه‌ی تایبه‌ت به‌ سیاسه‌تی کورد بگوترێته‌وه‌

دنیز ئه‌کیجی: ده‌خوازین له‌ زانکۆکه‌مان وانه‌ی تایبه‌ت به‌ سیاسه‌تی کورد بگوترێته‌وه‌

دنیز ئه‌کیجی، له‌ زانکۆی میدڵ ته‌نه‌سی سته‌یت ، له‌ لێدوانێکیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هیواداره‌ له‌ ساڵانی ئاینده‌دا بتوانرێت بره‌و به‌ به‌رنامه‌ی کوردی له‌ زانکۆکه‌دا بدرێت، که‌ لئێستادا له‌و زانکۆیه‌ی ستانی ته‌نه‌سی له‌گه‌ڵ گوتنه‌وه‌ی وانه‌کانیی زمانه‌ بیانییه‌کاندا وانه‌یه‌کی کوردی ده‌گوترێته‌وه‌. به‌ڕێز ئه‌کیجی ده‌شڵێت ئێستا سیازده‌ خوێندکار له‌ زانکۆکه‌دا وانه‌ی کوردی ده‌خوێنن.

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه‌ سه‌باره‌ت به‌و وانه‌یه‌ چیه‌و چۆنه‌ ، دنیز ئه‌کیجی ده‌ڵێت وانه‌که‌ وانه‌ی زمانه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵیشیدا مێژووی زامنیش باسده‌کرێت و بێ له‌وه‌ش وانه‌یه‌کی تریشمان هه‌یه‌ له‌ زانکۆکه‌ به‌ ناوی میدیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ له‌وێشدا باسی کورد ده‌کرێت.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 5:29 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG