Accessibility links

ده‌نیس ناتالی ده‌ڵێت ڕاسته‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕوی بونیاتکردنه‌وه‌ گه‌شه‌ی کردووه ‌به‌ڵام هیچ جۆره‌ ئابورییه‌کی سه‌قامگیری سه‌ربه‌خۆی نیـیه

  • Shayan Pasha

ده‌نیس ناتالی

ده‌نیس ناتالی

‌ له‌ وه‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه ‌کورده‌کان خۆیان فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان ده‌که‌ن له‌ باکوری عێراق، به‌ڵام هێشتا شوناسی سیاسی کوردستانی عێراق دیاری نه‌کراوه ‌له‌و هه‌رێمه‌ی که‌ به‌ هه‌رێمێکی خودموختار دێته‌ به‌رچاو.

به‌ مه‌به‌ستی تیشك خستنه‌ سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ بواری ئابورییه‌وه‌، هه‌روه‌ها‌ تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانێت خۆی به‌ڕیوه‌ببات، دانیشتنیکی تایبه‌ت له‌ ده‌زگای کارنیگی له‌ واشنتۆن سازکرا و ئه‌و بابه‌ته‌ بووه‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی د. ده‌نیس ناتالی به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ و پڕۆگرامی نێوده‌وڵه‌تی له‌ American University له‌ شاری سلێمانی له‌ کوردستانی عێراق.

د. ناتالی پێی وایه پێویسته ‌حکومه‌تی‌ هه‌رێمی کوردستان له‌به‌ردانه‌واندنی زیاتر بۆ حکومه‌تی به‌غدا بکات چونکه‌ ته‌واوی بودجه‌ی خۆی له‌ حکومه‌تی ناوه‌ندی وه‌رده‌گریت‌. وه‌ک دکتۆر ناتالی ده‌ڵێت، به‌ تایبه‌تی له‌ وه‌تای ژماره‌ی کورسیـیه‌کانی کورد له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێوه‌‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق که‌متر بووه‌.

هاوکارمان شایان پاشا له‌و دانیشتنه‌ ئاماده‌ بوو وه‌ئه‌م ‌ ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه‌ که‌ ده‌توانن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیسـتی بن ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG