Accessibility links

پەرلەمانتارێکی پـێشووی ڕووسیا لە ئۆکرانیا دەکوژرێت و گومان لە مۆسکۆ دەکرێت


پـۆلیسی ئۆکرانیا دەڵێت پەرلەمانتارێکی پـێشووی ڕووسیا کە پەنای بۆ وڵاتەکەیان بردبوو، بە گولـلە لە کێیڤی پایتەخت کوژرا.

ئەندرێ کریشچێنکۆ سەرۆکی پـۆلیسی کێیڤ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە لێدوانێـکیدا کە لە ڕێگەی تەلەفیزیۆنەوە بڵاوکرایەوە، پشتڕاستیکردەوە دێنیس ڤۆرۆنێنکۆڤ پەرلەمانتاری پـێشووی کۆمۆنیست بەهۆی هێرشەکە گیانی لەدەسـتداوە.

لە دەوروبەری کاژمێر 11:30 ی پـێش نیوەڕۆ چەکدارێک لە ناوەڕاستی کێیڤ تەقەی لە دێنیس و پاسەوانەکەی کرد و لە ئاکامدا دێنیس گیانی لەدەستدا و پاسەوانەکەی برینداربوو، بەڵام پاسەوانەکەش لە چەکدارەکە هاتووەتەدەست و تەقەی لێکردووە و بریندارکردووە.

سەرۆکی پـۆلیس گوتی پاسەوانەکەی دێنیس و چەکدارەکەش لە نەخۆشخانە چارەسەری پـزیشکیـیان بۆ دەکرێت.

لە لایەکی دیکە پـێترۆ پـێسکۆڤ سەرۆکی ئۆکرانیا مۆسکۆی بە کوشتنەکە تۆمەتبارکرد و گوتی دێنیس پـێشتر لە لایەن دەزگا ئاسایشیـیەکانی ڕووسیاوە هەڕەشەی لێکرابوو. گوتیشی ئەمە دەچێتە چوارچێوەی تێرۆرزمی دەوڵەتەوە.

بەڵام لە مۆسکۆ، دیمتری پـێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملین ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی دەستی لە کوشتنەکەدا هەبێت و گوتی تۆمەتێکی بێ مانایە. هیواشی خواست ئەنجامدەرانی ئاشکرابکرێن.

دێنیس ڤۆرۆنێنکۆڤ لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو بۆ ئۆکرانیا هەڵهات و ڕەگەزنامەی ئۆکرانی وەرگرت پاش ئەوەی لە دژی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچ سەرۆکی پـێشووی ئۆکرانیا گەواهی دا. هەروەها ڕەخنەی لە ڕووسیاش گرت لەسەر داگیرکردنی دورگەی کریمەی ئۆکرانیا لە ساڵی 2014 .

XS
SM
MD
LG