ئه‌مرۆ له‌به‌رامبه‌ر کۆشکی سپی خۆپیشاندانێک دژ به حکومه‌تی سوریا به‌رێوه چوو که ژماره‌یه‌ک له کورده‌کانی هه‌مو به‌شه‌کانی تری کوردستان تێدا به‌شداریان کرد و دروشمی جۆراو جۆریان له‌گه‌ڵ ئاڵای US ، کوردستان و سوریادا به‌رز کردبونه‌وه. سیروان قه‌جۆ یه‌کێک له ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت گرنگی ئه‌م خۆپیشاندانه له‌به‌رامبه‌ر کۆشکی سپی دا وه‌کو شتێکی سمبۆلیکه و ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه ئاگادار کردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مریکاییه له باره‌ی پێشیلیه‌کانی مافی مرۆڤ و شورشی سوریا چ له کوردستانی ڕۆژئاڤا وه یاخود له سوریا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:50خوله‌که