له کۆتایی ساڵی 1979 و به هاتنه سه‌ر کاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران، کۆمه‌ڵێک تاوانی گه‌وره‌ی دژ به کورد ئه‌نجام دا. ڕێبه‌رانێک وه‌کو ئایه‌توڵا خو‌مه‌ینی، سه‌رۆک کۆماری پێشین ئه‌بو الحسه‌ن به‌نی سه‌در،موسته‌فا چمران،سادق خه‌ڵخاڵی و سه‌رۆک کۆماری ئیستا ئامه‌دی نه‌ژاد له نێوان ده‌یان له‌و ڕێبه‌رانه‌ی ئێراندان که له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه به تاوانه‌کانی شه‌ڕ گوناهبار کراون. له هه‌ڤپه‌یڤینێکی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکادا ڕۆژنامه نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ، داود ئازادفه‌ڕ ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین ژینوسایدی نه‌ته‌وه کوژی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ڕوانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌ێنین پێویستیمان به به‌ڵگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بچینه ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 14.54 خوله‌که.