Accessibility links

عێراق ده‌ڵێت ئه‌و له‌ ئێسـتادا بووه‌ته‌ خاوه‌ن دووهه‌م گه‌وره‌ترین ئیحتیاتی نه‌وتی له‌ جیهاندا

  • Shayan Pasha

عێراق ده‌ڵێت ئه‌و له‌ ئێسـتادا بووه‌ته‌ خاوه‌ن دووهه‌م گه‌وره‌ترین ئیحتیاتی نه‌وتی له‌ جیهاندا

عێراق ده‌ڵێت ئه‌و له‌ ئێسـتادا بووه‌ته‌ خاوه‌ن دووهه‌م گه‌وره‌ترین ئیحتیاتی نه‌وتی له‌ جیهاندا

وه‌زیری نه‌وتی عێراق حسێن شه‌هرسـتانی له‌م دوایـیه‌دا ڕایگه‌یاند وا مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت نه‌وتی ئیحتیاتی وڵاته‌که‌ به‌ره‌و نزیکه‌ی 143.1 ملیار به‌رمیل زیادبووبێت، واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 25% زیاتر له‌ جاران که‌ ئه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ شه‌ڕ ده‌رچووه‌ هه‌نووکه‌ دووهه‌مین گه‌وره‌ترین ئیحتیاتی نه‌وتی هه‌یه‌ له‌ جیهاندا له‌ دوای عه‌ره‌بسـتانی سـعودی که‌ 264.6 ملیار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌یه‌کی سـاڵی 2008 عێراق به‌ دوای ئێراندا ده‌هات له‌ باره‌ی ئیحتیاتی نه‌وتیـیه‌وه‌ که‌ ئێران 137.6 ملیار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌، به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش عێراق پـێش ئێران ده‌که‌وێت سـاڵانی پـێشـووتر وا سه‌لماندرابوو عێراق 115 ملیار به‌رمیل نه‌وتی خامی هه‌بووه‌ که‌ له‌و ده‌مه‌دا له‌ پله‌ی سێهه‌مین گه‌وره‌ترین ئیحتیاتی نه‌وت ده‌هات.

شه‌هرسـتانی ئاماده‌ی دا به‌وه‌ی ئه‌و زیادبوونه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌رهێنانی نه‌وتی ئیحتیاته‌ له‌ 66 کێڵگه‌دا که‌ زۆربه‌یان له‌ باشورن.

عێراق گوتیشی وا چاوه‌ڕوان ده‌کات 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ هه‌تا سـاڵی 2017 به‌رهه‌م بهێنێت، به‌راورد به‌ ته‌نها 2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ ئێسـتاکه‌دا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارمان شـایان پاشـا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌یڤد په‌مفری جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری پـرۆگرامی وزه‌ و ئاسایشی نیشـتیمانی له‌ سه‌نته‌ری لێـکۆڵینه‌وه‌کانی سـتراتیژی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ واشنتن کردووه‌ و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:20 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG