له‌سه‌ر داخوازی ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی دژ به له سێداره‌دان که بنکه‌که‌ی له فه‌ڕه‌نسایه، کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له کڵۆبی پاریس به‌رێوه‌چوو که تیایدا 11 ده‌زگای راگه‌یاندنی فه‌رمی فه‌ڕه‌نسای تیایدا به‌شداریان کردبوو. داوود ئازادفه‌ر رۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ که یه‌کێک له به‌شداربووان بووه، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه توانیمان ده‌ردی بنه‌ماڵه و ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر کراون و بڕیاری مردنیان به‌سه‌ردا دراوه به ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌یه‌نین و به تایبه‌تی ناوه‌نده فه‌ڕه‌نسـیـیه‌کان. ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنج راکێشه‌ر بوو پارێزه‌ری فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و شیرین عه‌له‌م هولوو و مه‌هدی ئیسلامیان ئاقای خه‌لیل به‌هرامیان راسته‌وخۆ له کۆنفراسه رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا به‌شداری کرد.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 6:20 خوله‌که.