دارا محمد ئه‌مین، ئه‌ندامی شاندی دانوستاندنی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ده‌ڵێت بێجگه له ململانێکانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق، ناکۆکی ناو خودی ئه‌و لایه‌نانه‌ش هۆکارێکن بۆ دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سه‌باره‌ت به ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی ناو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسای گرتۆته‌وه، به‌ڕێز محمد ئه‌مین ده‌ڵێت، پێگه‌ی مالیکی له ناو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسادا، پێگه‌یه‌کی به‌هێزه و وه‌ک ده‌ڵێت پێی وانییه لایه‌نی سه‌ربه‌خۆکان که حسێن شه‌هرستانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌کات له ناو ده‌وڵه‌تی یاسادا بتوانێت ئه‌و پێگه‌یه‌ی پێ له‌ق بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 10:59 خوله‌که.