Accessibility links

کاربەدەسـتانی دانمارک گومانبارێـکی هاوسۆزی داعش لەسەر ماددەی هۆشبەر و تەقەکردن لە پـۆلیس دەسـتگیردەکەن

  • VOA News

دەسەڵاتدارانی دانمارک کەسێـکیان دەسـتگیرکردووە کە دەڵێن هاوسۆزە لەگەڵ داعش و لە میانەی هەڵمەتێـکی پـۆلیس بۆ سەر باندێـکی مادە هۆشبەرەکان لە کۆپـێنهاگن تەقەی لە پـۆلیس کردووە و یەکێکیانی بە قورسی بریندارکردووە.

کاربەدەسـتانی پـۆلس دەڵێن کەسەکە تەمەنی 25 سـاڵە و بە ڕەچەڵک بۆسنیـیە و لە تەمەنی چوار ساڵیـیەوە لە دانمارکە و گومانی لێ دەکەن لەگەڵ داعش هاوسۆزبێت و سەر بە گروپی میلەتی ئیبراهیم (Millatu Ibrahim) بێت کە گروپـێـکی توندڕەوە سەلەفیـیە و لە ئەڵمانیا دامەزراوە و لە دانمارکیش چالاکە.

دەشڵێن ڕۆژی پـێـنجشەممە لە نزیک فڕۆکەخانەی کۆپـێنهاگن بە برینداری دەسـتگیریان کردووە، بەڵام هێشتا هیچ بەڵگەیەک نیـیە ئاماژە بۆ ئەوە بکات تەقەکردنەکەی لە پـۆلیس لە ئەنجامی ئەو هاوسۆزیـیەی بووبێت لەگەڵ داعشدا.

بەپـێی میدیاکانی دانمارک ناوبراو سێ تۆمەتی هەوڵی کوشتنی ئاڕاستەکراوە لەگەڵ تاوانی هەڵگرتنی چەک بەبێ مۆڵەت و بازرگانیکردن بە نزیکەی 48 کیلۆگرام لە حەشیش.

XS
SM
MD
LG