له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، پرۆفیسۆر دانیال سێروه‌ر ده‌ڵیت، کوشتنی ئوسامه بن لادن سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه، به‌ڵام به کوشتنی کۆمه‌ڵه‌ی تیرۆرستی ئه‌لقاعده له‌ناو ناچێت.
پرۆفیسۆر سێروه‌ر له ناوه‌ندی په‌یوه‌ندیه‌کانی ترانسئه‌تله‌نتیک له زانکۆی جۆنس هاپکنس ده‌ڵێت، له‌وانه‌یه ئه‌لقاعده هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندن بدات.
به‌رێز سێروه‌رهه‌روه‌ها ده‌ڵیت، پێوسته پاکستان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه که ده‌ڵێن ئیسلام ئاباد ئاگاداربووه که ئوسامه بن لادن خۆی له‌و وڵاته‌دا حه‌شار داوه.
شایانی باسه، رێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌لقاعده رۆژی یه‌کشه‌ممه له هێرشێکی هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا (نه‌یڤی سییل) له پاکستان کوژرا.
بۆ بیستنی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر سێروه‌ر، فایلی ده‌نگی ژێره‌وه کلیک بکه.