ڕێبه‌ری ڕوحانی تبت ده‌لای لاما خه‌ریکه ده‌ست له ڕۆڵی سیاسی هه‌ڵبگرێت و به‌رپـرسیارێتیـیه‌کان بۆ ڕێبه‌رێـکی هه‌ڵبژێردراوی حکومه‌تی تبت له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که ده‌گوێزێته‌وه.
ئه‌و که‌سـایه‌تیـیه‌ی بودا‌کان ئه‌مڕۆ ئه‌و وته‌یه‌ی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له دارمه‌سالا له هیندسـتان ڕاگه‌یاند به بۆنه‌ی سـاڵیادی ڕاپه‌ڕینی تیبتیـیه‌کانه‌وه له دژ ده‌سه‌ڵاتدارێتی چین له سـاڵی 1959 دا.
براوه‌که‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی ڕۆڵی خۆی وه‌ک ڕێبه‌ری ڕوحانی خه‌ڵـکی تبت ده‌هێڵێته‌وه گوتیشی به ناوی خه‌ڵکی تبته‌وه کارده‌کات و ده‌سـتور هه‌موار ده‌کات له‌و ده‌مه‌ی یه‌که‌مین دانیشـتنی په‌رله‌مانی ده‌ره‌وه‌ی تبت له کۆتایی ئه‌م مانگه سـازده‌کرێت.
له به‌یژینیش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین مه‌سه‌له‌ی خانه‌نشینبوونی ده‌لای لامای که‌م نرخاند و وه‌ک فێڵ و که‌ڵه‌کبازی بۆ هه‌ڵـخه‌ڵه‌تاندنی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ناودێرکرد.
گوته‌بێژ ژیانگ ی‌و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانه‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی تبیتی وه‌ک ڕێـکخراوێـکی سیاسی ناقانونی مه‌حکومکرد.