Accessibility links

کرواتیا دەڵێت زیاتر لە 5 هەزار پەناخواز چوونەتە وڵاتەکەیەوە


کرواتیا دەڵێت لەوەتای هەنگاریا سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سربیا داخستووە، زیاتر لە 5 هەزار پەناخواز چوونەتە نێو وڵاتەکەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان هاتە دەنگ و هەڵویستەکەی هەنگاریای بەرامبەر بە پەناخوازان شەرمەزارکرد و گوتی ئەو کارە جێی قبووڵکردن نیـیە.

پۆلیسی کرواتیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەم ئامارەی ڕاگەیاند دوابەدوای 24 کاژێر بەسەر چوونە ژوورەوەی شەپۆلی پەناخوازان لە سنوورەکانی خۆرهەڵاتی وڵاتەکەیەوە. بەمەش کرواتیا بووەتە دەروازەیەکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی لە توندوتیژی نێو وڵاتەکانیان هەڵاتوون، وەکو سوریا و عێراق و ئەفغانستان.

زۆران میلانوڤچ سەرۆک وەزیری کرواتیا ئەم مەسەلەیە لەگەڵ ویرنەر فیامان هاوتا ئوسترالییەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە زاگریب تاووتوێکرد. میلانۆڤچ بەڵێنی دا کە ڕێگەبدات بە پەناخوازان بە ئازادی بە وڵاتەکەیدا ڕەتببن.

ڤینسا پۆسچ وەزیری دەرەوەی کرواتیا لە درەنگانێکی دوێنی چوارشەممە گوتی کرواتیا ئامادەیە بۆ گەیشتنی هەزارەها پەناخواز بەڵام دەرەقەتی بە دەیەها هەزار نایەت.

XS
SM
MD
LG