Accessibility links

کارمه‌ندانی فوکوشیما باس له‌ پلانێـکی 6 هه‌تا 9 مانگی ده‌که‌ن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخه‌که‌

  • Wrya Kalle

ده‌زگای ناوکی فوکوشیما بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

ده‌زگای ناوکی فوکوشیما بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیکتریک، (ئه‌رشیفی وێنه‌)

کارمه‌ندانی ده‌زگای ناوکی فوکوشیمای ژاپـۆن ده‌ڵێن ئه‌وان 6 هه‌تا 9 مانگیان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی دۆخی نێو ده‌زگاکه‌ کۆنتڕۆڵ بکه‌ن.

پلانه‌که‌‌ بۆ دوو قۆناغ دابه‌ش ده‌بێت، ئامانجی لابردنی لووله‌کانی سوته‌مه‌نی‌یه‌ له‌ ریئاکته‌ره‌کان‌ و شوێنی پاشماوه‌ی سووته‌مه‌نیه‌کان.

ئه‌مه‌ له‌ لایان سونه‌‌‌‌‌یسا کاتسۆماتا سه‌رۆکی کۆمپانیای تۆکیۆ‌ ئه‌لیکتریکه‌وه‌ ئاشکرا کرا.

کاتسۆماتا ده‌ڵێت " له‌ قۆناغی یه‌که‌می پرۆژه‌که‌دا کۆمپانیاکه‌ ریئاکته‌ره‌که ساردده‌کاته‌وه ‌و ‌ شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی سووته‌مه‌نیه‌کان سه‌قامگیری ده‌کات، حه‌وزێکی گه‌وره‌ بۆ پاشه‌که‌وتکردنی ئاوی پیس‌بوو دابین ده‌کات و به‌رهه‌مهێنانی تیشکدانه‌وه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش سێ مانگی پێده‌چێت. پێشبینی ده‌کرێت قۆناغی دووهه‌م سی تا شه‌ش مانگی پـێبچێت."

کۆمپانیاکه‌ پێشبینی ده‌کات له‌و ماوه‌یه‌دا پله‌ی گه‌رمای ئاو له‌ ڕیئاکته‌ره‌کاندا له‌ ژێر کۆنترۆڵدابێت.

کۆمپانیای ئه‌لیکتریکی تۆکیۆ له‌ قۆناغێکی هه‌ستیاردا به‌شداره، ده‌بێت هاوسه‌نگی ڕاگرێت‌. هه‌وڵده‌دات بڕێکی پێویست له‌ ئاو په‌مپ‌بکات بۆ مانه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ریئاکته‌ره‌کان به‌ سه‌قامگیری، ئه‌وه‌نده‌ش نه‌بێت لێی بچێت و هایدرۆجین بته‌قێته‌وه‌.

لێچوون بۆته‌ مایه‌ی سه‌رئێشه‌ی‌ به‌رده‌وام بۆ کۆمپانیاکه‌. کۆکردنه‌وه‌ی ئاو له‌ ژێرزه‌مینی دمه‌زراوه‌که‌دا که‌ تیشکدانه‌وه‌ی به‌رزی‌ هه‌یه ، پێویستی به‌ لابردن هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی کاری چاکردن تیایدا.

تۆکیۆ ئه‌لیکتریك ده‌ڵێت پلانی هه‌یه‌ حه‌وزێك دروستبکات و بۆ کۆکرنه‌وه‌ی ئاو و بۆ‌ کاتی به‌کاری‌ بهێنێت.

له‌ کاتێکدا ئه‌م کاره‌ ئه‌نجامده‌درێت له‌ لایه‌کی‌که‌وه‌ ئامێره‌کانی پاکردنه‌وه‌ی ئاو داده‌نرێت به‌ جۆرێك بتوانن ئاوه‌ی باکارهاتوو ساردکه‌نه‌وه‌.

قۆناغی دووهه‌می پلانه‌که‌ دانانی قه‌ڵغانێکه‌ له‌ چوارده‌وری ریئاکته‌ره‌کان بۆ پاراستنی له‌ زیانی‌ تۆفان که‌ له‌ مانگی نۆ و ده‌دا له‌ ژاپۆن ده‌ده‌ن.

له‌ کۆتایـیدا تۆکیۆ ئه‌لیکتریك پێشبینی ده‌کات به‌ربه‌ستێکی به‌هێز بنیات بنێت بتوانێت ناوچه‌که‌ی چوارده‌وری بپارێزێت له‌ کاتی وه‌ستانی کارکردنی بنکه‌که‌دا.

کۆمپانیاکه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تدا کارده‌کات بۆ زیاتر چاودێریکردنی وردیله‌ پرژبووه‌کانی زیاتر له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌مێننه‌وه .

به‌ڵام پلانه‌که‌ ئه‌وه‌ ناخاته‌ ڕوو ئایا دانیشتوان که‌ی ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان نزیك له‌ بنکه‌ ناوه‌کیه‌که‌.

له‌ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی تۆکیۆ ئه‌لیکتریك کاتسۆماتا ووتی ، نازانن که‌ی دانیشتوان ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG