فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر هه‌وره بروسکه لێـی داوه له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی داوه له دورگه‌ی سان ئه‌ندرێسی کۆلۆمبیا بنیشێته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 1 که‌س گیانی له‌ده‌سـتداوه.
ڕادیۆی RCN له کۆلۆمبیا بڵاویکرده‌وه که‌وا فڕۆکه‌که زیاتر له 128 نه‌فه‌ری له‌سه‌ر بووه و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵی داوه بنیشێته‌وه هه‌وره بروسکه‌یه‌ک لێـداوه و 3 که‌رتی کردووه. به‌پـێی هه‌واڵه‌کان زیاتر له 100 که‌سیش برینداربوون.
فڕۆکه‌که له جۆری بۆینگی 737-700 بووه و له بۆگۆتای پایته‌ختی کۆلۆمبیاوه به‌ره‌و دورگه‌ی سان ئه‌ندرێسی نزیک که‌ناری باکوری ڕۆژئاوای کۆلۆمبیا له ناوچه‌ی کاریبی فڕیوه.