له ڕۆژی چوارشه‌مه ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له لوله‌ی گازی سرۆشتی نێوان ئێران و تورکیا ڕووی داوه ، هه‌ر مانگێک پاش رووداوێکی له هه‌مان جۆر که تاوانه‌که‌ی خرابوه سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوه کورده‌کان.
کاربه‌ده‌ستان له‌گه‌ڵ کۆمپانیای لوله‌ی بۆتاسی تورکی ووتیان ئه‌و ئاگره‌ی گڕی گڕتبوو کوژینراوه‌ته‌وه و کاری چاکردنه‌وه‌ی له ئارادایه. ڕوون نه‌بوه ئاخۆ له کام به‌ری سنووری تورکیا و ئێران‌دا ته‌قینه‌وه‌که ڕووی داوه.
له مانگی ڕابوردوو ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له هه‌مان جۆر له سه‌ر هه‌مان لوله فیشاری به‌سه‌ر کاربه‌ده‌ستانی هێنابو له ڕاگرتنی چونی گازی سرۆشتی بۆ تورکیا.
کاربه‌ده‌ستانی تورکی ده‌ڵێن ئه‌و رووداوه‌ی که له به‌ری تورکیادا ڕووی دابوو کاری سه‌رهه‌ڵداوه جیاخوازه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوه که به پکاکا ناسراوون.