Accessibility links

کلنتن لەبەردەم کۆمیتەیەکی تایبەتی کۆنگرێس ئامادە دەبێت

  • VOA News

وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمەریکا هەلەری کلنتن ڕۆژی پێنجشەممە لەبەردەم کۆمیتەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕێبەرایەتی کۆمارییەکان ئامادە دەبێت، کە لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشە کوشندەکەی 2012 دەکەن بۆ سەر کۆنسۆڵخانەی ئەمەریکا لە بنغازی لیبیا.

کڵنتن ڕووبەڕووی چەندین پرسیار دەبێتەوە لەسەر ڕۆڵی خۆی بەر هێرشەکە لە 11 ی سپتەمبەر بۆ سەر باڵەخانەکە، کە بوو بەهۆی کوشتنی باڵیۆز کرستۆفەر ستیڤنس و سێ ئەمەریکایی تر لە کاتێکدا کە خانم کڵنتن وەزیری دەرەوە بوو.

ئەم ئامادە بوونەی لە کاتێکدایە کە ڕەنخەگران تاوانباری دەکەن و کۆمارییەکانیش بەکاری دەهێنن بۆ زیان گەیاندن بە کڵنتن لە هەڵبژاردنەکانی 2016. دیموکراتەکان لە ناویاندا خودی کڵنتنیش ئاماژە بەو لێدوانەی ڕێبەری زۆرینەتی سینات کێڤن مێککارتی دەکەن کە لە بەرنامەیەکی کەناڵی فاکس نیوز داویەتی. مککارتی گوتی لەو کاتەوەی کۆمارییەکانی کۆنگرێس ئەم کۆمیتە تایبەتەیان دامەزراندووە ڕێژەی پەسەند کردنی کڵنتن دابەزیەوە.

XS
SM
MD
LG