ئه‌مه‌ریکا به توندترین شێوه کوشـتنکاریـیه‌که‌ی شـارۆچکه‌ی حۆله سه‌رزه‌نشت ده‌کات. چاودێرانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتڕاستی ئه‌وه‌یان کرده‌وه که له هێرشێـکی دڕندانه‌دا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌کی دانیشـتوان به پاڵپشـتی تۆپـخانه و تانکه‌کانی ڕژێمی سوریا به ده‌یان پـیاو و ژن و منداڵ کوژراون و به سـه‌دان که‌سی دیکه برینداربوون.
پـێویسته ئه‌وانه‌ی ئه‌م تاوانه دڕندانه‌یان ئه‌نجامداوه ئاشکرا بکرێن و سـزا بدرێن. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کارده‌کات بۆ زیادکردنی گوشـاره‌کان بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د و داروده‌سـته‌که‌ی که به کوشتن و تۆقاندن حوکمڕانی ده‌که‌ن، وه هه‌ر بۆیه ده‌بێت کۆتایـیه‌ک بۆ ئه‌مه دابنرێت.
ئێمه له پاڵ گه‌لی سوریا دهوهسـتین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له شـاره‌کانی سه‌رانسه‌ری سوریادا ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه له به‌رامبه‌ر کوشـتنکاریـیه‌که‌ی حۆلهدا.