هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا دابینکردنی زیا له 500 ملیۆن دۆلار کۆ‌مه‌کی بۆ پاکستان ڕاگه‌یاند له‌و ده‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکا کار ده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پیشتیوانی گشتی له شه‌ڕی دژ توندڕه‌وان له وڵاتی ئه‌فغانستانی دراوسێـیاندا.
له میانه‌ی کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانی له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به هاوه‌ڵی شا مه‌حمود قوره‌یشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکستان له ئیسلام ئاباد، خاتو کلنتن گوتی پرۆژه‌کانی گه‌شه‌کردنی وزه و ئاو و ته‌ندروستی و کشتوکاڵ یارمه‌تی نه‌ش‌ونماکردنی ئابوری پاکستان ده‌دات. هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌بێته مایه‌ی بونیاتنانی هاو‌کاریـیه‌کی پته‌و له نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکستان.
جێی باسه پرۆژه‌کان به‌شێکن له 7.5 ملیار دۆلار له هه‌وڵه‌کان به مه‌به‌ستی قه‌ناعه‌ت پـێکردنی پاکستانیـیه‌کان که‌وا ئه‌مه‌ریکا نه‌ک به ته‌نها چه‌خت ده‌کاته سه‌ر پشتیوانکردنی شه‌ڕی ئه‌فغانستان دژ تاڵیبان و میلیشیاکانی ئه‌لقاعیده ده‌کات، به‌ڵکو هه‌روه‌ها خۆیان ته‌رخان کردووه بۆ چاکردنی ئاستی ژیان و گوزه‌رانی پاکستانیـیه‌کان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکستانیش له‌و باره‌یه‌وه له ئه‌مڕو دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند په‌ره‌پێدانی ئاستی هاوکاریکردنی ئه‌مه‌ریکا له بواری جیاوازدا گرنگه بۆ گۆڕینی بۆچوونی گشتی سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئه‌مه‌ریکا له پاکستان‌دا.
جێی باسه بڕیاره کلنتن له کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به ئه‌فغانسـتانیش له ڕۆژی سێشه‌ممه له کابول ئاماده بێت.