وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتوه‌کان هێله‌ری کلنتن به‌رده‌وامه له‌سه‌ر گه‌شته‌که‌یدا بۆ که‌نداوی فارس به سه‌ردانی قه‌ته‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه که بڕیار وایه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری که‌نداودا له‌سه‌ر کێشه‌کانی ناوچه‌که‌دا وتووێژ بکه‌ن.
کلنتن پێشتر له ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ سوڵتان قابوسی عومان له پایته‌ختی وڵاته‌که‌دا له مه‌سقه‌ت کۆبووه بۆ ڕێزلێنان له 40هه‌مین ساڵیادی دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه له ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی یه‌مه‌نی کرد که له‌وێدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح کۆبووه‌وه و دووپاتی کردۆته‌وه له پابه‌ندی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ پێکه‌وه کارکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستاندا له سه‌نعا له شه‌ڕی دژ به تیرۆریزم.
کلنتن یه‌که‌مین وه‌زیری ده‌روه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندایه که له ماوه‌ی نزیکه‌ی 20 ساڵدا سه‌ردانی وڵاته‌که‌دا بکات.
له ده‌رکه‌وتنێکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ساڵح، کلنتن وتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و یه‌مه‌ن ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی هاوبه‌شن له لایه‌ن قاعیده ومیلیشیاکانی تر. ئه‌و هه‌ر وه‌ها وتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان پابه‌نده له دابینکردنی یارمه‌تی ئابوری بۆ یه‌مه‌ن.