Accessibility links

کلنتن: ئاسیا جێی نوێی سه‌نگی ئابوری و ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت

  • VOA News

کلنتن: ئاسیا جێی نوێی سه‌نگی ئابوری و ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت

کلنتن: ئاسیا جێی نوێی سه‌نگی ئابوری و ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت پـێویسته‌ ئه‌مه‌ریکا مه‌سه‌له‌ی ئابوری بکاته‌ خاڵێکی سه‌ره‌کی له‌ ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی و هه‌وڵ بدات په‌یوه‌ندیـیه‌کی به‌ هێزتر له‌گه‌ڵ ئاسیا دروست بکات.

له‌ وتارێکی که‌ ئاماده‌کراوه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ یانه‌ی ئابوری له‌ شاری نیۆیۆرک پێشکه‌شی بکات، کلنتن به‌ ڕێبه‌رانی بازرگانی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا ڕووبه‌ڕووی جیهانێکه‌ که‌ تێدا ئابوری له‌بری توانای سه‌ربازی هێز و ده‌سته‌ڵات دیار ده‌کات.

ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و په‌یوه‌ندیـیه‌ به‌هێزه‌ی واشنتن له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا سازی داوه‌ ده‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی ئاسیاش دروستی بکات.

په‌تریک چووانێک پـرۆفیسۆری ئابوری له‌ زانکۆی تسینگهوا له‌ په‌کین به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت وتاره‌که‌ی کلنتن نیشان ده‌دات ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێستی نوێی سه‌باره‌ت به‌ ئاسیا هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تی به‌هۆی گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئابوری چین و چاوتێـبڕینی خاکی له‌ هه‌رێمی په‌سه‌فیک(ئارام).

کلنتن هه‌روه‌ها جه‌ختی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی گرێدانی ئابوری و ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ ده‌بێت به‌ کرده‌وه‌ ئاڵوگۆڕی ڕه‌وشه‌که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و پـێشه‌وه‌ به‌رێت و ده‌ڵێت،"ڕابوونی سیاسی عه‌ره‌ب ده‌بێت ڕابوونی ئابوریشی له‌گه‌ڵدا بێت."

XS
SM
MD
LG