Accessibility links

گروپێکی مافەکانی سیڤیل لە ئەمەریکا سکاڵا لە دژی حکومەت تۆماردەکات


گروپێکی مافەکانی مرۆڤ سکاڵای یاسایی لە دژی بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ تۆماردەکات سەبارەت بە سەیرکردنی زانیارییەکانی نێو مۆبایل و کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تری لەم جۆرەی گەشتیاران لە لایەن فەرمانبەرانی ئۆفیسی کۆچبەری ئەمەریکاوە.

ئنستتیوتی نایت فێرست ئەمێندمێنت Knight First Amendment Institute لە نیویۆرک دەیەوێت بزانێت زانیاری نێو ئەو ئامێرانە چۆن دەپارێزرێن یان بڵاودەکرێنەوە.

سکاڵاکە دەڵێت" خەڵکی ئەمڕۆ زانیارییە هەرە تایبەتەکانی خۆیان لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانیان هەڵدەگرن کە ڕەنگدانەوەی بیروبۆچون و بەدیکردن و چالاکی و پەیوەندییەکانیانە. ناچارکردنیان بە پێدانی ئەو زانیارییانە بە حکومەت بەبێ هیچ سنوورێک دەبێتە پێشێلکردنی کرۆکی تایبەتمەندی تاکە کەسی و مەترسی بۆ سەر ئازادی ڕادەربڕین."

ئنستتیوتەکە سکاڵاکەی خۆی تۆمارکرد دوای ئەوەی حکومەت لە کاتی گونجاودا وەڵامی نەبوو بۆ یاسای ئازادی زانیاری هەتا نیگەرانییەکان بڕەوێنێتەوە.

بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی، فەرمانبەرانی گومرگ و سنوورەکان هەمیشە پێویستیان بە وەرگرتنی مۆڵەت نییە یان گومانیان هەبێت هەتا سەیری زانیارییەکانی نێو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بکەن.

وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ هیچ لێدوانێکیان سەبارەت بەم سکاڵایە نەداوە.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG