داواکارانی گشـتی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن کوڕێـکی لاوی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سـۆماڵی شه‌وی هه‌ینی ڕابردوو ده‌سـتگیرکرا به تۆمه‌تی گوایه پـیلانی ته‌قاندنه‌وه‌ی دره‌ختێـکی کرسمس به ماشێنی بۆمبڕێژکراو له شاری پـۆرت لاندی باکوری خۆرئاوای سـتانی ئۆریگن.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن محه‌مه‌د عوسـمان محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 19 ساڵان له لایه‌ن پـیاوانی FBI ده‌سـتگیرکرا و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌یان کرد بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دوای ئه‌وه‌ی له ته‌له‌فونه‌که‌یه‌وه ژماره‌ی لێـدابوو بۆ ئه‌وه‌ی دره‌خته‌که بته‌قێنێته‌وه به‌ڵام له بری ئه‌و ژماره‌یه‌ی لێیدابوو ژماره‌ی FBI ده‌رچوو. ناوبراو ده‌سـتگیرکرا و پـیاوانی FBI پـێش وه‌خت ئاگاداری مه‌سه‌له‌که بوون.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه محه‌مه‌د عوسمان پـێشـتر ته‌قه‌مه‌نی درۆیـینه‌ی له لایه‌ن کارمه‌ندانی نهێنی پـێدرابوو، واته له لایه‌ن ئه‌و کارمه‌نده نهێنیـیانه‌ی سـاڵی ڕابردوو گوایه به پـیلانه‌که‌یان زانیبوو.
داواکارانی گشـتی ده‌ڵێن محه‌مه‌دی ده‌سـتگیرکراو بێ مه‌به‌ست و نا ئاگایانه چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر پـیلانه‌که‌ی به ئیمه‌یڵێـک بۆ کارمه‌ندانی FBI ئاشـکرا کردبوو، وای زانیبوو په‌یوه‌ندی به هاوکارێـکی له پاکسـتان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌کات.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه محه‌مه‌د عوسمانی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک سۆماڵی ڕۆژی دووشه‌ممه ئاماده‌ی دادگای فیدراڵی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له دۆزه‌ی تاوانکاری هه‌وڵدان بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کۆکوژ دادگایی بکرێت.