زیاتر له شه‌ش ملیۆن کارمه‌ند به سه‌رانسه‌ری چین داده‌گه‌ڕێن تا ڕونی بکه‌نه‌وه چه‌ند که‌س له‌و پر له حه‌شامه‌تترین وڵاتی جیهان داده‌ژین . له ماوه‌ی 10 ڕۆژی داهاتوو، کارمه‌ندانی سه‌رژمێری کردن هیواداره‌ن بتوانه‌ن ڕونی بکه‌نه‌وه که دانیشتوانی ۆڵات چه‌ند زیادی کردووه له‌وه‌تای دواسه‌رژمێری که 10ساڵ له‌وه پێش ئه‌نجام درا. ئه‌و ده‌م دانیشتوانی چین ته‌نیا هێندێك له یه‌ك ملیار‌و سێسه‌د‌هه‌زار ملێون که‌متر بوو.
له‌و کاته‌وه تائێستا چین گۆڕانکاری دیمۆگرافی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، به ده‌یان ملیۆن که‌س له دێهاته‌کان به هیوای کاری پیشه‌سازی بۆ شاره‌کان کۆچیان کردووه. سه‌رژمێریه‌که‌ی دوشه‌ممه ده‌ستی پێ‌کرد یه‌که‌م ئاماری باوه‌ر پێکراو ده‌بێت که قه‌باره‌ی ئه‌م گۆڕانه نیشان بدات.
کارمه‌نده‌کان هه‌روه‌ها هیوادار‌ن بزانه‌ن چه‌ند منداڵ له چین ده‌ژین. زۆر له مه‌نداڵان ناویان به‌ڕه‌سمی تۆمار نه‌کراوه له ترسی ڕیبازی حکومه‌ت به ناو هه‌ر خێزانێک و مه‌نداڵێک.