Accessibility links

تەقینەوەیەک لە نێو وێستگەیەکی کارەبا لە چین کوژرانی 21 کەسی لێدەکەوێتەوە

  • VOA News

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی فەرمی چین دەڵێن تەقینەوەیەک ڕوویداوە لە نێو وێستگەیەکی کارەبا لە ناوەڕاستی وڵاتەکە و لە ئاکامدا بە لایەنی کەم 21 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و 5 کەسی دیکە برینداربوون.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی شینخوا ڕایگەیاند ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کاژمێر 3:20 ی پاش نیوەڕۆ لە وێستگەی دانگیانگ لە هەرێمی هوبێ لوولەیەکی هەڵمی ژێر پەستانی بەرز تەقیوەتەوە، بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نەزانراوە چ هۆکارێـک وەها لە لوولەکە کردبوو بتەقێتەوە.

ڕووداوی کوشندە لە دەزگا و کارگەکانی چین شتێـکی باوە بەهۆی پشـتگوێخستنی مەرجەکانی سەلامەتی و لە ماوەی 30 سـاڵی ڕابردوو کە ئابوری ئەو وڵاتە گەشەی کردووە، زیاتر چاوپـۆشی لە نەبوونی مەرجەکان کراون و چەندان جار کارەساتی گەورەیان لێ‌کەوتووەتەوە هەر لە کانی کانزاکانەوە هەتا کۆمپانیا بچوکەکان.

پـێشتر کاربەدەسـتانی چین بەڵێنیان دابوو مەرجەکانی سەلامەتی باشتربکرێن.

پاش ڕووداوەکەی مانگی هەشتی نێو دەزگایەکی کیمیاوی لە شاری تیانجین، ئەوەی گیان لەدەسـتدانی زیاتر لە 165 کەسی لێکەوتەوە، شی جین بینگ سەرۆکی ئەو وڵاتە گوتبوی پەند لەو ڕووداوانە وەردەگرن کە باجەکانیان خوێن بووە.

XS
SM
MD
LG